دەست بەسەر 4 کۆگادا گیرا کە کتێبی دزراوی وەزارەتی پەروەردەی تێدا بوو

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد رایگەیاند، دەستیان بەسەر چوار کۆگادا گرتووە کە کتێبی پڕۆگرامەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردەی تێدابووە کە نایاسایی لەو وەزارەتەوە هێنراوەتە دەرەوە.

لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد ئاماژە بەوە کرد، ”هێزێکی پۆلیسی فیدراڵی بە هاوبەشی لەگەڵ مەفرەزەیەک لە ئاسایشی بەغداد و وەزارەتی پەروەردە، دوای وەرگرتنی زانیاری ورد، توانیان دەستبەسەر چوار کۆگای کتێبی پڕۆگرامەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردەدا بگرن، کە بە نایاسایی لەو وەزارەتەوە هێندراوەتە دەرەوە”.

ئەوەش ئاشکرا کراوە، ”کۆگاکان کەوتوونەتە باکووری رۆژهەڵاتی بەغداد و ئەو کتێبانەش کە دەستیان بەسەردا گیراوە رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئۆفیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری ھەموو ئەو دەنگدەرانە دەکەنەوە کە لە ماوەی نێوان (2022⁄3⁄22)…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی دەوڵەت: ئەم هەفتەیە ئەنجومەنەکە بڕیار لەسەر کێشەکانی هەرێم و بەغداد نادات

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی دەوڵەت رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ئەنجومەنی دەوڵەت هەڵسەنگاندنی لەبارەی ئەو راپۆرتانەوە نەکردووە کە لەبارەی داهاتی نانەوتیی…
Total
0
Share