ناوی کاندیدانی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشکەش بە چێوەی هەماهەنگی کران

لایەنە سونییەکانی عێراق ناوی کاندیدانی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان پێشکەش بە چێوەی هەماهەنگی کرد.

لە راگەیەندراوێکی چێوەی هەماهەنگیدا هاتووە، شەوی رابردوو سەرکردەکانی ناو هاوپەیمانییەکە لە شاری بەغداد کۆبوونەوە و تاوتوێی ناوی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کران کە لەلایەن لایەنە سونییەکانەوە پێشکەش کرابوون.

ئەوەش ئاشکراکراوە، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان خراوەتە بەرباس، ھەروەھا گفتوگۆکراوە لەبارەی پێشھاتەکانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە.

بابەتی پێشتر

بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی پێنج کەس دەستگیرکران

بابەتی دواتر

بەهۆی گڕگرتنی بارهەڵگرێکەوە شۆفێرەکەی سووتا و گیانی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share