جیۆئەندازیاریی خۆر خێراترین چارەسەر بۆ گۆڕانکاریی کەشوهەوا
بۆچی هەواڵگری هۆشداری لە مەترسییەکان دەدات؟

ئەمریکا هاوشێوەی دیمەنی فیلمێکی زانستیی خەیاڵی، پلانێکی بۆ داهاتوو داڕشتووە کە رێگە بە هەر وڵاتێک دەدات کە بەدەست گۆڕانی کەشوهەوا دەناڵێنێت، ئامێرێکیان پێبدات کە بۆ رشاندنی تەمێکی ورد بۆ رێگریکردن لە تیشکی خۆر و گەیشتنیان بە زەوی کاردەکات، ئەمەش دەبێتەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، تەکنیکەکە بە جیۆئەندازیاری ناسراوە.

ئەم تەکنەلۆژیایەی ئەمریکا بەکاریدەهێنێت لە کاتێکدایە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی هۆشداریدا، لە مەترسیی بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایە دا بۆ دروستکردنی ناکۆکی لەنێوان ئەو وڵاتانەی کە ئەمە وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی هاوڵاتییانی خۆیان دەزانن.

بەپێی ئەو رۆژنامە ئەمریکییە، ئەندامانی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا و بەرپرسانی دیکەی ئاسایشی نیشتمانی مەبەستیانە کە پلاندابنێن لەڕێگەی ئەم تەکنەلۆژیایەوە لە شەڕ دوورکەونەوە و وەک چەکێکی تەکنەلۆژیی بەهێز بەکاریدەهێنن.

ڕەنگە جیۆئەندازیاریی خۆر تاکە رزگارکەر بێت بۆ مرۆڤایەتی

جیۆئەندازیاریی خۆر چییە؟

وێنەیەک کە لە 16ی کانونی دووەمی 2021دا گیراوە، پانێڵی خۆر نیشان دەدات بۆ بەرهەمهێنانی وزەی نوێبووەوە.

جیۆئەندازیاریی خۆر بریتییە لە لادانی تیشکی خۆری هاتوو لە شوێنی مەبەست و ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەسەر زەوی.

رۆژنامەی بەریتانی “گاردیان”لە 22ی کانوونی دووەمدا راپۆرتێکی بە ناونیشانی “ئایا ئەندازیاریی جیۆلۆجی دەتوانێت چارەسەر بێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا؟”، تیشکی خستە سەر بڕیارەکەی بایدن بۆ ئەوەی گڵۆپی سەوزی بۆ “دەستێوەردانی کەشوهەوا” هەڵبکات.

کۆنگرێس ئەم توێژینەوەیەی پەسەند کرد، وتەبێژی نووسینگەی سیاسەتی زانست و تەکنەلۆژیای کۆشکی سپی دەڵێت، “ئەمە توێژینەوەیەکی نوێ نییە، بەڵکو راپۆرتێکە کە تیایدا سەرنجی هەندێک لە بۆشاییە سەرەکییەکانی زانیاریی و پێشنیارکردن پڕدەکاتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیدارەی بایدن بەدوای لابردنی کاریگەرانە و بەرپرسیارانەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگەهەوا و کەمکردنەوەی بەرچاوی دەردانی گازی گەرمخانەییدا دەگەڕێت.

بەپێی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، جیۆئەندازیاریی خۆر لە رووی تیۆریەوە ئەگەری زۆرە “هەرزانتر و خێراتر” بێت بەراورد بە رێگاکانی دیکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.

رەنگە جیۆئەندازیاریی خۆر ببێتە هۆی شەڕی جیهانی

بەگوێرەی رۆژنامەکە، بەو پێیەی هەژارترین خەڵکی جیهان زیاتر بەدەست بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە دەناڵێنن، ئەگەری زۆرە بڕیاردەرانی جیهانی بکەونە ژێر فشارێکی توند بۆ جێگیرکردنی تەکنەلۆجیا لەو وڵاتانە.

وە بەو پێیەی ئەم تەکنەلۆژیایە دەتوانێت هێزی خۆر لە هەموو جیهاندا لاواز بکات، نەک تەنها بەسەر هەر وڵاتێکدا کە بڕیاری بڵاوکردنەوە لەسەر خاکەکەی بدات، بەرپرسانی ئەمنی ئەمریکا نیگەرانن لەوەی ئەم تەکنەلۆژیایە ببێتە هۆی دروستبوونی ململانێ نێودەوڵەتییەکان، چونکە وڵاتێک کە پارەی هەبێت دەتوانێت بڕیار بدات کە چارەنووسی هەموو جیهان لە قاڵب بدات، بە پێی واشنتۆن پۆست.

تا ئێستا ئەمریکا پێشەنگە لە توێژینەوەکەدا، بەڵام چین و هیندستان و وڵاتانی دیکەش کار لەسەر ئەم تەکنەلۆژیایە دەکەن.

ئێستا ژمارەیەک بەرپرسی هەواڵگری ئەمریکا سەرنجیان لەسەر تێگەیشتن لە ئاستەنگەکانی جێگیرکردنی جیۆئەندازیاریی خۆر داناوە.

نەبوونی هەماهەنگیی جیهانی لەسەر جیۆئەندازیاری نیگەرانیی سەبارەت بە مەترسییەکانی ناکۆکییە پێشبینیکراوەکان زیاد کردووە.

هەندێک لە سیاسەتمەداران دەڵێن، بەپێی “واشنتۆن پۆست”، کە لەگەڵ پەرەسەندنی گفتوگۆکان، گرژییەکانی ئێستای نێوان وڵاتانی پیشەسازی کە بەرپرسیارن لە بەشێکی زۆری دەردانی کاربۆن و وڵاتانی کەم پیشەسازی کە زۆرجار بەدەست کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەناڵێنن، دەتوانێت بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات.

هەڵوێستی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان چییە؟

لە ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، هەوڵە جیهانییەکان بۆ وەڵامدانەوەی گۆڕانی کەشوهەوا تا ئێستا بەس نین، بۆیە کاتی ئەوە هاتووە دەست بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەو تەکنەلۆژیایانە بکرێت کە تیشکی خۆر دوور لە زەوی دەداتەوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاتی ساردی بکاتەوە.

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە جیۆئەندازیاریی خۆر تاکە رێگەی ناسراوە کە دەتوانرێت لە ماوەی چەند ساڵێکدا بۆ ساردکردنەوەی زەوی بەکاربهێنرێت، ساڵانە بۆ هەر پلەیەکی ساردکردنەوە دەیان ملیار دۆلاری تێدەچێت.

راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر هیچ ئاستەنگێکی تەکنیکی دەستنیشان نەکرێت کە رێگری لە گەشەسەندنی بکات، جێبەجێکردنی ئەم تەکنەلۆژیایە دەتوانێت کەمتر لە 10 ساڵ بخایەنێت.

بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەم تەکنەلۆژیایە دەتوانێت ببێتە بەشێک لە ستراتیژییەکی قۆناغبەندیی درێژخایەن بۆ کڕینی کاتێکی زیاتر بۆ کەمکردنەوەی هەمیشەیی دەردانی گازی گەرمخانەیی.

رێکخراوەکە رایگەیاندووە کە جگە لە پێویستیی لێکۆڵینەوەیەکی زانستیی ورد، راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها باس لەوە دەکات کە پێویستە ستراتیژیەتیی حوکمڕانی نێودەوڵەتیی هاوئاهەنگ بۆ هەر بەکارهێنانێکی ئەگەری تەکنەلۆژیای جیۆئەندازیاری خۆر دابڕێژرێت.

بابەتی پێشتر

حکومەتی راسپاردە چۆن لێبڕینی شاراوە لە مووچەی پێشمەرگەدا پەیڕەودەکات؟

بابەتی دواتر

بڕیارێكی نوێ لەبارەی بەنزینەوە دەركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share