دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لە هەولێر کۆبوونەوە

.پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لە مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و پرسی هەڵبژاردنەکان بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەکەیانە

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆلە بینای مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی لە شاری هەولێر کۆبوونەوەی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی دەستیپێکرد”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە کۆبوونەوەکەدا رزگار حەمە سەرۆکی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و لوقمان وەردی ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی، رێبوار یەڵدا بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و زانا مەلا خالید سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان و چەند کەسایەتییەکی دیکە لە هەردوولا بەشدارن”.

بابەتی پێشتر

لوقمان وەردی لە وەڵامی پارتیدا: کاک کۆسرەت و یەکێتی نەبوونایە لە هەولێرەوە دەزگا دەستوورییەکان حکومەتیان پێکنەدەهێنا

بابەتی دواتر

حکومەتی راسپاردە چۆن لێبڕینی شاراوە لە مووچەی پێشمەرگەدا پەیڕەودەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share