زانایەكی عێراقیی بواری جیۆلۆجی دەڵێت، رۆژی هەشتی مانگی ئازار بومەلەرزە روودەدات.
ساڵح محەمەد عەوەز جیۆلۆجیست رایگەیاند، “بەپێی لێكدانەوە فیزیاییەكان، ئەگەری روودانی بومەلەرزە لە ئارادایە و رۆژی روودانەكەشی هەشتی ئازار دەبێت”.
لەبارەی گوڕ و هێزی ئەو بومەلەرزەیەی كە خۆی پێشبینیی روودانی دەكات، عەوەز دەڵێت، “زیانەكانی كەمتردەبن بەراورد بە بومەلەرزەكەی شەشی شوباتی توركیا و سوریا”.
بەپێی وتەی جیۆلۆجیستە عێراقییەكە، پلێتی ئەنادۆل جووڵاوە و زۆر لاواز و مەترسیدارە، لەگەڵ ئەوەشدا “رۆژی هەشتی ئازار، مانگ لە هەمان ئەو پێگەیەدا دەبێت كە رۆژی شەشی شوبات هەیبوو، بەوەش ئەگەری روودانی بومەلەرزە لەو رۆژەدا بەهێزە، بەڵام زیانەكانی كەمتردەبن بەهۆی دووریی هەسارەكانی زوهرە، موشتەری و مەریخەوە”.