چالاكوانێكی ئۆپۆزسیۆن نهێنیی پەیوەندییەكانی نێوان ئەژی ئەمین و پارتی ئاشكرادەكات و دەڵێت، دەپاڕێنەوە تا تۆمارە دەنگییەكانی سەركردەكانیان بڵاونەكەمەوە.
مەکى ئامێدى، چالاکوانى ئۆپۆزسیۆن لە بادینان رایگەیاند، ئەژی ئەمین لەڕێگەى دەستەیەکى چالاکوانەوە کە لە ئەوروپان تەلەفونم بۆ دەكەن و دەپارێنەوە تا تۆماری دەنگەكانی بنەماڵەی بارزانی بڵاونەكەمەوە.
بەجۆرێک رۆژ هەبووە پێنج جار تەلەفۆنیان كردووە و بێزاریان كردووم، وەك ئەوەی ئامێدی دەیڵێت.
ئەوەشی خستەڕوو، بەڵام بەقسەی ئەوانی نەكردووە و بەردەوام ئەو تۆمارانە بڵاودەكاتەوە و وتی، “هیچ شتێک ناتوانێت رێگر بێت لە بەردەم بڵاوکردنەوەی فەزاحەتی بنەماڵە”.