بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشیی کۆلێرا چەند رێنماییەک بڵاودەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە بۆ خۆپارێزی لە پەتای کۆلێرا ئاوی تانکەرێک بەکارنەهێنن بۆ خواردنەوە ئەگەر لۆگۆی بەڕێوبەرایەتییەکەی پێوە نەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە، “ئاوی بەرهەمهاتوی پڕۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتی  ئاوی سلێمانی بەردەوام کاری پاکردنەوە و پاشان ماددەی کلۆری تێدەکرێت لە دوایی پشکنینی تاقیگەکانی  بەڕێوبەرایەتیمان و خۆپاراستنی سلێمانی دابەش دەکرێت بەسەر هاوڵاتیاندا”.

هەر لە رێنماییەکاندا هاتووە، ئاوی تانکەرێک بەکارمەهێنن بۆ خواردنەوە ئەگەر لۆگۆی بەڕێوبەرایەتیی ئاوی سلێمانی پێوە نەبێت یان لە شەمعەی تایبەت بە بەڕێوبەرایەتیمان ئاوی وەرنەگرتبێت”.

بەهیچ شێوەیەک ئاوی بیر بەکارنەهێنرێت بۆ خواردنەوە ئەگەر پشکنینی بۆ نەکرابێت لە تاقیگەکان، لە کاتی گەشکردن بۆ ناوچە گەشتیارییەکان ئاوی چەم و رووبارەکان بەکارنەهێنرێت بۆ خواردنەوە، ئاوی دەبە و بەڕادێک بەکارنەهێنن بۆ خواردنەوە کە لەبەر تیشکی خۆر دانراوە، بەشێکی دیکەین لە رێنماییەکانی ئاوی سلێمانی بۆ خۆپارێزی لە کۆلێرا.

 

 

بابەتی پێشتر

هالاند وەک باشترین یاریزانی ئەوروپا دیارییکرا

بابەتی دواتر

لە عێراق پێنج كەس بە تۆمەتی كوشتنی مامۆستایەكی ئەمریكی سزادەدرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نزیکەی 700 سەرپێچی بەهۆی بەرزیی نرخ و سەرپێچیی دیکە لە پاسەکانی گواستنەوەی خوێندکاراندا تۆمارکراون

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری سەرپێچییەکانی پاسەکانی گواستنەوەی خوێندکارانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ساڵی خوێندنی ڕابردوودا 678 سەرپێچی تۆمارکراون و…
Total
0
Share