بانكی نێودەوڵەتی: زیانی بومەلەرزەكەی توركیا 34 ملیار دۆلارە

بانكی نێودەوڵەتی دەڵێت، ئەو دوو بومەلەرزەیەی لە 6ی ئەم مانگەدا توركیای گرتەوە بووەتەهۆی زیانی دارایی راستەوخۆ كە بڕەكەی دەگاتە نزیكەی 34.2 ملیار دۆلار، بەڵام تێچووی سەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوەی رێكخستنەوە زیاتر لە دوو هێندەی دەوێت.

هامبرتۆ لۆپێز، بەڕێوەبەری نووسینگەی بانكی نێودەوڵەتی لە توركیا رایگەیاند، بەپێی هەڵسەنگاندنەكانی بانكەكەیان، دوو بومەلەرزەكە دەشبێتەهۆی دابەزاندنی گەشەی كۆی بەرهەمی ناوخۆیی توركیا لەمساڵدا بە لانیكەم نیو خاڵی سەدی لەنێوان 3.5% و 4%.

هاوكات ئانا بیردی، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی بانكی نێودەوڵەتی بۆ ئەوروپا و ئاسیای ناوەندی وتی، دۆخەكە لە سوریا، كە بەهەمان شێوە بە بومەلەرزەكە كاریگەر بووە “كارەساتبارە”.

بڕیارە بانكەكە سبەی سێشەممە راپۆرتێك دەربارەی زیانەكانی سوریا بڵاوبكاتەوە.

ئانا ئەوەشی خستەڕوو، هەڵسەنگاندنی بنەڕەتی و خێرای زیانەكان لە توركیا دەگاتە 34.2 ملیار دۆلار كە یەكسانە بە نزیكەی 4%، لە بەرهەمیی ئابوریی ساڵی 2021، ئەمەش لێكەوتە ناراستەوخۆ و لاوەكییەكان بۆسەر ئابورییەكەی یان ئەو بومەلەرزەیەی بەر لە هەفتەیەك روویدا لەخۆناگرێت.

وتیشی، “شارەزایانمان دەڵێن پێویستییەكانی سەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوە دەشێت لەنێوان دوو هێندە یان سێ هێندەی زیانە داراییە راستەوخۆكان بێت”.

دوو بومەلەرزەكە كە لە 6ی شوبات بە گوڕی 7.8 و 7.5 پلەی رێختەر روویدا بووەهۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 44 هەزار و 300 كەس، كارەساتترین بومەلەرزەی لەو جۆرەن لە مێژووی نوێی توركیا.

بابەتی پێشتر

حكومەتی راسپاردە بێخەمە<br> عێراق ئامادەكاری بۆ كاتی لافاو و بومەلەرزە دەكات

بابەتی دواتر

لە سلێمانی ئامادەکاری بۆ پێشوازیکردن لە مانگی رەمەزان دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share