سۆدان لە لیستی پشتیوانانی تیرۆر دەرهێنرا

عەبدوڵا حەمدوك، سەرۆكوەزیرانی سودان و مایك پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە فەرمی وڵاتی سۆدان-ی لە لیستەكەی تایبەت بە وڵاتانی پشتیوانی تیرۆر دەرهێنرا كە لە ساڵی 1993 خرایە نێویەوە.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە خەرتوم ئەمڕۆ دووشەممە 14ی كانونی یەكەم لە پەیجی خۆی بڵاویكردەوە، ڕەتكردنەوەی سۆدان لەنێو وڵاتانی پشتیوانی تیرۆر لەمڕۆوە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەپێی ڕێوشوێنەكانی ئەو وڵاتە دواڕاگەیاندنێك لەلایەن كۆنگرێسەوە بڵاوكراوەتەوە و پاش تێپەڕبوونی 45 ڕۆژ بەسەریدا وەزیری دەرەوە یاداشتێكی واژۆكردووە دەربارەی ڕەتكردنەوەی ڕیزبەندكردنی سۆدان لەنێو لیستەكەدا.

سێشەممەی ڕابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، لابردنی سۆدان لە لیستی ئەو وڵاتانەی دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە دەربارەی ئازادی ئاینی، بەهۆی ئەو چاكسازییانەوەیە كە خەرتوم لە بواری هەمواركردنی یاساكاندا كردوونی.

پێشتر سۆدان هەمووو شایستەكانی تایبەت بە لابردنی ناوی لە لیستی تیرۆردا ئەنجامدا دوای ئەوەی بڕی 335 ملیۆن دۆلاری وەك قەرەبووی قوربانیان دانا.

بابەتی پێشتر

ترەمپ: كوتان بە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: گفتوگۆكان بەردەوام دەبن تا دەگەینە ئەنجام

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share