راپۆرتێكی هەواڵگری “شوێنی سەرهەڵدانی كۆرۆنا” ئاشكرادەكات

راپۆرتێكی هەواڵگریی نهێنیی ئەمریكی كە بەمدواییانە دراوە بە كۆشكی سپی دەڵێت، “ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیگەیەكی شاری ووهانی چینەوە دزەیكردووە”.

ئەو بابەتە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكردووەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە بەڵگەنامەیەكی ساڵی 2021ـی ئەڤریل هەینز، بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریكا لەبارەی سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نوێكراوەتەوە و رەوانەی وەزارەتی وزەی ئەو وڵاتە كراوە.

بەپێی رۆژنامەكە، ئێستا وەزارەتی وزەی ئەمریكاش هاوشێوەی نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی، گەیشتووە بەو بڕوایەی كە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیگەیەكی شاری ووهانی چینەوە دزەیكردووە.

جیاواز لە بانگەشەكانی وەزارەتی وزەی ئەمریكا و نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی “ئێف بی ئای”، لیژنەی هەواڵگریی نیشتمانی لە كۆنگرێس و چوار دەزگا و ئاژانسی هەواڵگریی دیكەی ئەو وڵاتە دەڵێن، “ڤایرۆسی كۆرۆنا بەهۆی گواستنەوەیەكی ئاساییەوە” بڵاوبووەتەوە.

لە دوو ساڵی رابردوودا چەندین دەزگای هەواڵگریی ئەمریكی لە سەرووشیانەوە سی ئای ئەی، بانگەشەی ئەوەیان كردووە كە “ڤایرۆسی كۆڤید 19 لە تاقیگەیەكی شاری ووهانی چینەوە دەرپەڕیوە و دزەیكردووە و بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە”، بەڵام هێشتا یەكلانەبوونەتەوە لەوەی كارەكە بە مەبەست كراوە یاخود رێكەوت بووە.

بابەتی پێشتر

لیڤاندۆڤسکی دوای مۆندیال شتێکی ترە و پێکانیشی هاتەسەر

بابەتی دواتر

سەبارەت بە ئازار و نەخۆشییەکانی ددان پێنج راستی لەبیرمەکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: دوو ساڵە داوای 30 ئەمبوڵانسمان کردووە ئێستا 10 دانەیان بۆ دابینکردووین

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە ژمارەیەک ئەمبوڵانسی بەسەر بەڕێوەبەرێتییەکانی سنوورەکەیدا دابەشکرد، ئەمە لەکاتێکدا ماوەی دوو ساڵە داوای ئەو…
Total
0
Share