راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، “لە دەرەوەی شار شێڵتەرێك بۆ سەگە بێلانەكان دروستدەكرێت”.
بەپێی راگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “زەوی لە دەرەوەی شار تەرخانكراوە و لە زووترین كاتدا دەستدەكرێت بە دروستكردنی شێڵتەرێك بۆ سەگە بێلانەكان”.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە قۆناغی داهاتوودا دەستدەكرێت بە هەڵمەتی گرتن و كۆكردنەوەی ئەو سەگانە لە شوێنە گشتییەكان لەپێناو بڵاونەبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەكان و ڤاكسینكردنیان.