مریشك و هێلكە خرانە بەشەخۆراكی مانگانەوە و دابەشدەكرێن

مریشك و هێلكە خرانە بەشەخۆراكی مانگانەوە و بڕیارە لە مانگی رەمەزاندا بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبكرێن.

لوما هاشم موسەوی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بازرگانیی خۆراك رایگەیاند، بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان بۆ مانگی رەمەزان ئامادەیە و پێش دەستپێكردنی مانگی رەمەزان بە پێنج رۆژ دابەشدەكرێت.

موسەوی دەڵێت، “پێكهاتەكانی بەشەخۆراك هەمان ئەو جۆرانەن كە مانگەكانی پێشتر دابەشكراون، لەگەڵ ئەوەشدا پێشنیازكراوە خواردەمەنیی دیكەیان سەرباربكرێن وەك هێلكە و مریشك”.

بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بازرگانیی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشكراشیكرد، تەنها رەزامەندیی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانیان پێویستە بۆ زیادكردنی هێلكە و مریشك بۆ بەشەخۆراك بۆ ئەوەی دابەشبكرێن.

بابەتی پێشتر

کەسێک بەتۆمەتی ھێرشکردنەسەر پۆلیسێکی ھاتوچۆ دەستگیركرا

بابەتی دواتر

كە خەڵك پێویستی نییە كارەبای پێدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share