یەك كیلۆ گۆشتی سوور 20 هەزار دينارە
بۆ مانگی رەمەزان نرخەكەی بەرزتردەبێتەوە؟

لەسەر بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەكان و بە تایبەت لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ روونكردنەوە دەدرێت، ئەندامێكی لیژنەی نرخ و چاودێریی بازاڕ لە قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، ” لە مانگی رەمەزاندا نرخی شمەك و كاڵاكان دادەبەزن و هۆكارەكەی رووندەكاتەوە”.

هێرش محەمەد، ئەندامی لیژنەی نرخ و چاودێریی بازاڕ لە قائیمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، یەكێك لە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور وەرزی زاوزێی ئاژەڵانە لەم وەرزەدا كە سەربڕین كەمدەبێتەوە و ساڵانە لەم كاتە نرخەكەی بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت و ئەمڕۆش نرخەكەی لە 18 هەزار دینارەوە بووە 20 هەزار دینار.

ئەندامەكەی لیژنەی نرخ و چاودێریی بازاڕ جەختیكردەوە، “نرخی یەك كیلۆ گۆشتی سوور ناگاتە 30 هەزار دینار و ئەوەی كە باسدەكرێت قسەی بازاڕە و بە پێچەوانەوە لە مانگی رەمەزاندا حكومەتی عێراق چەند ماددەیەكی خۆراكی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكات و نرخەكەیان دابەزین بەخۆوە دەبینێت”.

بابەتی پێشتر

حەوت ئامۆژگاریی گرنگ

بابەتی دواتر

دوو سایدی كەلار- كفری رێگای 60 خولەكی كەمكردووەتەوە بۆ 30 خولەك

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێم ئەگەری تاوەباران هەیە

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئەگەری بارانبارین هەیە، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان. بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و…
Total
0
Share