لە دینارتە سكچوون بڵاوبووەتەوە

لە دوێنێوە نزیكەی 400 كەس بەهۆی سكچوونەوە رەوانەی نەخۆشخانەی دینارتە كراون و تائێستاش هۆكاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە نەزانراوە.

د. محەمەد تاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دینارتە رایگەیاند، تەنها ئەمڕۆ نزیكەی 200 كەس و دوێنێش زیاتر لە 180 كەس بەهۆی تووشبوونیان بە سكچوون سەردانی نەخۆشخانەكەیانیان كردووە.

وتیشی، “تائێستا هۆكاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە نەزانراوە”.

ناحیەی دینارتە سەر بە قەزای ئاكرێ-یە لە پارێزگای دهۆك.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ بەدواداچوونی دۆخە تەندروستییەكە و زانینی هۆكار و سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی داواکراوێکی دەستگیرکرد بە ناوی دامەزراندنەوە فێڵی لە خەڵک کردووە

بابەتی دواتر

حەج و عومرە: کەس سەردانمان نەکات بۆئەوەی بە واستە حەج بکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتوان عەتوانی: سەبارەت بە دواین پێشهاتەکانی دابەشکردنی مووچە وەفدێکی دارایی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو وەفدێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنەکە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و…
Total
0
Share