بە وێنە.. چارەسەركردنی رژانی رۆنی رەش لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن

بۆ رێگریكردن لە رووداوی هاتوچۆ، گرفتی رژانی رۆنی رەش لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن چارەسەركرا، وەك قائیمقامیەتی دەربەندیخان رایگەیاندووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان، دوای ئاگاداربوونیان لە رژانی رۆنی رەش لەسەر رێگای گشتیی دەربەندیخان – زەڕایەن لە بەردەم گوندی چنارە بە درێژایی نزیکەی (600) مەتر، بۆ دروستنەبوونی گرفت و ئاستەنگی هاتوچۆ تیمێكیان رەوانەی شوێنەكە كردووە بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتەكە.

راگەیەندراوەكە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە ئامێر و پێداویستی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەكە رەوانەکراوە و بە هاوکاریی پۆلیسی هاتوچۆی قەزای دەربەندیخان، مەترسیی روودانی رووداوی هاتوچۆ لەسەر رێگاکە کەمكراوەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) مانچستەر سیتی بە چوار گۆڵ لە بۆرنمۆسی بردەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) "دێربی مەدرید" بە یەکسانبوون کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share