چەندین گوندی مێرگەسوور زیاتر لە مانگێکە مامۆستای ئایینییان نییە

ماوەی پێنج هەفتەیە چەند گوندێکی سەربە قەزای مێرگەسوور مامۆستای ئایینییان نییە، ‏چەند جارێك خەڵکی ناوچەکە داواكارییان لەو بارەیەوە هەبووە، بەڵام تا ئێستا وتارخوێن و ‏پێشنوێژیان نییە، ناوچەی شێروان مەزن یەكێكە لەو ناوچانە.‏

لە نامەیەکدا دانیشتووانی ناحیەی شێروان مەزن و چەند گوندێکی دیکە گلەیی دەکەن لە ‏نەبوونی مامۆستای ئایینی و دەڵێن، ئەوە مافێکی ئایینی و سوننەتێکە بۆ ئەوان.‏

دانیشتووانی ناوچەكە دەڵێن، “چۆن دەکرێت ناحیەی شێروان مەزن، کە 10 گوندی ‏لەسەرە مامۆستای ئایینیی نەبێت و بێبەشبن لەو سوننەتە”.‏

ماوەی زیاتر لە مانگێکە گوندەکانی شێروان مەزن، کە بریتین لە “کانیەتا، سەردەری، ‏چەمکێ و چەند گوندێكی دیكە، بێ پێشنوێژ و وتارخوێنن.‏

بەپێی زانیارییەکان، ئەوقاف و کاروباری ئایینیی مێرگەسوور لە بابەتەکە ئاگادارە و ‏دەیەوێت مامۆستایەک بۆ وتارخوێن و پێشنوێژ دیاری بکات.‏

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ چی کردووە؟ چێڵسی لەپلانیدایە تۆڵە لە ڕیال مەدرید بکاتەوە

بابەتی دواتر

ئیتۆ بە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کامیرۆن دەستنیشانکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share