بەهۆی كەمیی كارەباوە كێشەی كەم ئاوی لە هەولێر سەریهەڵداوە

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر رایدەگەیەنێت، كێشەی كەم ئاوی لە هەولێر بەهۆی كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانییەوە بووە.

زەردەشت عەبدولخالق بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا وتی، ئاگاداری كێشەی كەمی ئاوی لە گەڕەكەكانی هەولێرین و هۆكاری سەرەكی كێشەكەش كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانی و لێڵبوونی ئاوبووە لە بۆریی ئیفرازی سێی هەولێر.

راشیگەیاند، بەشێك لە خاوەن مۆلیدەكانیش كارەبای بیرەكانیان بڕیوە كە ئاو بۆ هاوڵاتییان دابیندەكەن، بەڵام ئاگاداركراونەتەوە كە كارەبا بۆ بیرەكان دابینبكەنەوە و بەپێی بەدواداچوونەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو كێشەش لە ئێستادا چارەسەركراو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: داوامانکردووە قەرەبووی کەسوکاری قوربانییانی ئاگرەکەی هەڵەبجە بکرێتەوە

پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، داوای قەرەبووی کەسوکاری قوربانییانی ئاگرەکەی هەڵەبجەمان کردووە و خاوەنی باخە سووتاوەکانیش قەرەبوو دەکرێنەوە. نوخشە ناسیح،…
Total
0
Share