بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی لە خەمی پاراستنی بەرژەوەندییە گشتی و باڵاكاندا دەبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە ماكسیم روبین، كونسوڵی گشتیی نوێی روسیا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە سەرەتای دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە كونسوڵی نوێی روسیا كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەركەكەیدا بۆ خواست، ئامادەیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیشی بۆ هەموو هاوكاری و هەماهەنگییەك لەپێناو سەرخستنی كارەكانیان دەربڕی.

لە درێژەی دیدارەكەدا دۆخی سیاسیی هەرێم و عێراق گفتوگۆی لەبارەوە كرا و دوایین ئەگەر و پێشهاتەكان تاوتوێكران، پەیوەست بە دۆخی هەرێم و هەوڵەكانی یەكێتی لەپێناو ژیانێكی ئارام و سەقامگیر، سەرۆك بافڵ بەرچاو ڕوونیدایە شاندی میوان و رایگەیاند، “یەكێتی لەسەر رێباز و ستراتیژیی نیشتمانیی خۆی لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانی شایستە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاريی زیاتر بۆ هاوڵاتییان بەردەوام دەبێت و لە خەمی پاراستنی بەرژەوەندییە گشتی و باڵاكان دەبێت”.

بابەتی پێشتر

بڕیارێكی نوێ بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەركرا

بابەتی دواتر

هۆفنهایم 0-1 دۆرتمۆند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share