بڕیارێكی نوێ بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەركرا

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەك هەوڵێك بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار لەمەوبەدوا فرۆشتنی بلیتی گەشتی فرۆكە بە دیناری عێراقی و بە نرخی بانكی ناوەندیی عێراق بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت و گەشتە ناوخۆییەكانیش رێكخراونەتەوە.

كاروان یاروەیس پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیماندا لەگەڵ بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانیی عێراقییە پێیراگەیاندین كە لەمەودوا فرۆشتنی بلیتی گەشتی فرۆكە بە دیناری عێراقی دەبێت و بەپێی ئەو نرخەش مامەڵە لەگەڵ دۆلار دەكەن كە بانكی ناوەندیی عێراق دیاریكردووە بە نرخی 132 هەزار دینار كە بڕیارەكە بلیتی سەرجەم گەشتەكانی هێڵی ئاسمانیی عێراق دەگرێتەوە.

راشیگەیاند، پێشتر نیگەرانی هاوڵاتییمان پێگەیشتبوو كە بەشێكی گەشتە ناوخۆییەكان گرفتی بۆ هاوڵاتییان دروستدەكرد و كاتەكانیان گونجاو نەبوو، بۆیە دواجار بڕیاردرا گەشتە ناوخۆییەكان رێكبخرێنەوە بەڕێوبەری هێڵی ئاسمانیی عێراق بەڵێنی چارەسەركردنیدا.

بابەتی پێشتر

وەزیرێكی بەریتانی هاوڵاتییەكانی هاندەدات شێلم زۆر بخۆن

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی لە خەمی پاراستنی بەرژەوەندییە گشتی و باڵاكاندا دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share