بەشدار حەسەن: پانتایی ئازادی لە سلێمانی زیاترە

پارێزەری دەستگیركراوانی بادینان رایدەگەیەنێت، “پانتایی ئازادی لە سلێمانی زیاترە و دەشڵێت، “دەسەڵات لە هەولێر و دهۆك جیاوازترە لە سلێمانی”.

بەشدار حەسەن، پارێزەری دەستگیركراوانی بادینان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “پانتایی ئازادی لە سلێمانی زیاترە و خەڵك لە هەولێر ساڵێكە لەسەر بابەتێك خراوەتە زیندانەوە لە كاتێكدا شایەنی ئەو سزایە نەبووە و جگەلەوەش ژمارەیەكی زۆر لە زیندانیكراوان داوادەكەن لە چاكسازیی گەورانی هەولێر بگوازرێنەوە بۆ سلێمانی، بەڵام بەڕێوەبەری چاكسازیی گەورانی هەولێر داواكەیان بەرزناكاتەوە كە لە وەزارەت رەزامەندی لەسەر بدرێت.

ئاشكراشیكرد، “دەسەڵات لە هەولێر و دهۆك بە بەراورد بە سلێمانی جیاوازترە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی دەرمان بەشێک لە نەخۆشخانەکان خزمەتگوزارییەکانیان ڕادەگرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکانی لە بەشێک لە نەخۆشخانەکانی شارەکە ڕاگەیاند، بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستیی پزیشکییەوە،…
زیاتر ببینە

وتەبێژی پۆلیسی دارستان سلێمانی: تەنیا ئەو جۆرە ڕاوەماسییە ڕێگەپێدراوە کە هێمنانەیە

وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئێستا کە ڕاوچییەکان دەگەڕێنەوە بۆ دەریاچەکان، هێزەکانمان چاودێرییەکانیان چڕکردووەتەوە، ئامانجیشمان لەمە…
Total
0
Share