ئەو خوشک و برایەی لە بومەلەرزەکەی سوریا بە برینداری رزگارکران هیچ نەخۆشخانەیەک وەریانناگرێت

شام ئەو منداڵە سورییەی دوای 40 کاتژمێر لە بومەلەرزەکەی شەشی ئەم مانگەی سوریا لەگەڵ براکەیدا رزگارکران بەهۆی نەمانی شوێن هیچ نەخۆشخانەیەک وەریان ناگرێت.

شامی تەمەن نۆ ساڵان و عومەری تەمەن 15ساڵانی برای تەنها رزگاربووی خێزانەکەیانن دوای 40 کاتژمێر لە بومەلەرزەکەی سوریا لە ژێر داروپەردووی ماڵەکەیاندا بە برینداری دەرهێندران.

گرتە ڤیدیۆیەکی شام لە میدیاکان بڵاوبووەوە و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا کە داوا لە یەکێک لە ئەندامانی تیمی رزگارکردن دەکات دەستی بگرێت و بیباتە دەرەوە و بەردەوام تیمەکەی دڵنیادەکردەوە کە لە بومەلەرزە ناترسێت.

شام لەدوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە پزیشکەکان ترسیان لە بڕینەوەی قاچەکانی هەبوو بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە بڕیاریاندا بەرەو تورکیا لەگەڵ براکەیدا بیانگوێزنەوە، بەڵام بە هۆی نەمانی شوێن لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتەشدا لە چاوەڕوانیدا ماونەتەوە.

گرتە ڤیدیۆکەی نوێی ئەو خوشک و برایە بڵاوبووەتەوە لەناو ئەو ئەمبۆڵانسەی گەیەندراونەتە تورکیا پێی و داوا دەکەن بگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان.

 

بابەتی پێشتر

گەندەڵییەک لە خواردنی نەخۆشەکانی نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک ئاشکرادەکرێت

بابەتی دواتر

کارەکانی پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری بە کوێ گەیشتووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share