ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئیستانبوڵ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، دوای ئەوەی ژمارەیەک تۆمەت ئاراستەی کرا.

بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئیستانبوڵ لە دوای دەستگیرکردنی، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

هاوکات، رۆژی 19ی ئەم مانگە (مانگی ئازار) ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لەلایەن هێزێکی سەر بە پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەرکرا و ژمارەیەک تۆمەتی ئاراستە کراوە.

دوورخستنەوەی ئیمامئۆغڵو لەکاتێکدایە، لەچەند رۆژی رابردوودا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ناوبراو دەرچوو بە تۆمەتی گەندەڵی و هاوکاریکردنی تیرۆر، ئەمڕۆش دوای دادگاییکردن و دەستگیرکردنی، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەبێت بەشێک بێت لە پلانی ئاشتی

کیر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا، دەبێت بەشێک بێت لە پلانێکی فراوان بۆ ئاسایشی…
Total
0
Share