شیلاجیت یان شیلاجین چییە؟

شیلاجیت، ماددەیەکی سروشتییە کە لە ناوچە شاخاوییەکان دروستدەبێت و لەکۆنەوە لەبواری پزیشکیدا بەکاردێت، لەم ساڵانەی دواییدا زاناکان دەستیان کردووە بە توێژینەوە لەسەر کاریگەرییەکانی.

سوودەکانی ئەم ماددەییە چیین؟

• هەبوونی دژەئۆکسێنەرەکان کە یارمەتیی پاراستنی خانەکانی جەستە دەدەن.
• هەستی ماندوێتی کەمدەکاتەوە و جەستە چالاکتر و بە‌هێزتر دەکات.
• هۆرمۆنی تێستێستیرۆن زیاد دەکات و کوالێتیی سپێرم لە پیاواندا باشتردەکات .
• کاریەگەریی باشی لەسەر بیرەوەری و یادگەی مرۆڤ هەیە و دەتوانێت مێشک بە‌هێزتربکات.

زیانەکانی چین؟
• ئەگەر بەرهەمەکە پاک نەکرابێتەوە و ڕاستەوخۆ بەکاربهێندرێت، ڕەنگە ماددەی زیانبەخشی تێدابێت.
• دەتوانێت لە هەندێک کەسدا هۆکاری سەرئێشە، سەرسوڕان و ئازاری گەددە بێت.
• بۆ هەموو کەسێک گونجاو نییە، بە تایبەتی ژنانی دووگیان و ئەو کەسانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، پێویستە لە ژێر ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕ بەکاریبهێنن.

 

شیلاجیت ماددەیەکی سروشتییە و لە چیا سەختەکاندا دەدۆزرێتەوە بە تایەبەت چیاکانی هیمالایە و تاوەکو ئێستا بەڵگەی زانستیی بەهێز نییە لەسەر سوود و زیانەکانی بۆیە باشترە بەکارهێنانی بەشێوازێکی سنوورداربێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی هۆکاری زۆربوونی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان لە منداڵاندا ئاشکرادەکات

لە بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی جیهان بەرزبوونەوەی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان لەنێو منداڵاندا مایەی نیگەرانییە، بەڵام نیشانەکانی چین و…
Total
0
Share