كوژرانی پێنج “تیرۆریست”ی لە بۆردومانێكی ئاسمانیدا لە پارێزگای سەڵاحەدین راگەیەندرا.
لەو بارەیەوە، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە بۆردومانێكی فڕۆكەكانی سوپای عێراقدا پێنج تیرۆریستی داعش لە ناوچەی وادی عوزێم لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین كوژراون.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئۆپەراسیۆنەكە لە دەوروبەری وادی عوزێم كە 48 كیلۆمەتر لە باشووری قەزای خورماتووەوە دوورە ئەنجامدراوە.