د. لەتیف ڕەشید بۆ نزار ئامێدی: گەرمترین پیرۆزباییت لێدەکەم

د. لەتیف ڕەشید، ڕایگەیاند، گەرمترین پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی دەکەم.

د. لەتیف ڕەشید، لە پەیامێکیدا بۆ نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری نوێی عێراق، ڕایگەیاند، “گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی کاک نزار ئامیدی دەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆککۆمار، هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازم لە بەجێگەیاندنی ئەو بەرپرسیارێتییە گەورە و نیشتمانییە”.

وتیشی، ئێمە پشت بە گرنگیی پتەوکردنی پێشکەوتنی دەوڵەت و چەسپاندنی بناغەکانی سیستەمی دیموکراسی دەبەستین، بە شێوەیەک کە خواستەکانی هاوڵاتییان بۆ ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بگونجێت و گیانی پێکەوەژیان لەنێوان هەموو چین و توێژەکانی دانیشتووان بەرزبکاتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، جەخت لەسەر گرنگیی هەوڵی هاوبەش و کاری یەک تیمی دەکەینەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستا، هەنگاونان بەرەو پێشەوە لەسەر ڕێگای چاکسازی و گەشەپێدان، و بنیاتنانی دامەزراوەی بەهێز کە توانای جێبەجێکردنی خواستەکانی نەوەکانی داهاتوویان هەبێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگری پێشوی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران: کۆمسیۆن بە کارانەکراوە دادەنێین

جێگری پێشووی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان جەختدەکاتەوە لە بڕیاری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە ئەنجومەنەکە…
زیاتر ببینە

چەند نەخۆشییەک لەناو ئاژەڵاندا بڵاودەبێتەوە
ئێستا زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە وەرزی زستاندا ئەگەری بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لەناو ئاژەڵاندا بوونی نییە، بەڵام ئەگەری بڵاوبوونەوەی…
Total
0
Share