ڕیاڵ مەدرید لەبارەی دوو یاریزانەوە بڕیاردەدات

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، تاوتوێی نوێکردنەوەی گرێبەستی دووان لە یاریزانە ئەزمووندارەکانی دەکات.

ڕۆژنامەکانی “مارکا و ئەی ئێس” ئاشکرایانکردووە، ناچۆ فێرناندێز و تۆنی کرووس بڕیاریانداوە ڕیاڵ مەدرید بخەنە پێشەنگەوە و ئەو ئۆفەرانە ڕەتبکەنەوە، کە لەلایەن یانەکانی دیکەوە پێیان گەیشتووە.

ئیدارەی “لۆس بلانکۆس” بڕیاریداوە گرێبەستی دووانەی ناوبراو بۆ ماوەی وەرزێک نوێبکاتەوە، لە دوای ئەو وادەیەش تۆنی کرووس وازهێنان ڕادەگەیەنێت، لە بەرامبەردا لێکدانەوە بۆ تواناکانی ناچۆ دەکرێت و ئەگەرەکانی مانەوە و ڕۆیشتنی لەسەر بڕیاری ڕاهێنەر و تواناکانی دەوەستێت.

فابریزیۆ ڕۆمانۆی شارەزای بواری گواستنەوەکان، هەمان ئەو زانیارییانەی پشتڕاستکردووەتەوە و نووسیویەتی، تۆنی کرووس نایەوێت دوای ڕیاڵ مەدرید درێسی هیچ یانەیەک بپۆشێت و هەر لەو یانەیە وازهێنانی یەکجارەکی ڕادەگەیەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینتراخت فرانکفۆرت بۆ جاری دووه‌م له‌ مێژوویدا جامی یوروپا لیگی به‌رزکرده‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یاریی کۆتایی خولی ئه‌وروپی “یوروپا لیگ” ئه‌نجامدرا، یانه‌ی ئینتراخت فرانکفۆرت بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆتایی یوروپا لیگ،…
Total
0
Share