کوینتراو-ت بیر ماوە؟ لە ڕیاڵ مەدریدەوە بۆ ڕاوە ماسی

یاریزانی پێشووی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەنفیکا، فابیۆ کوینتراو لە هاوینی 2021ـەوە کۆتایی بە بۆندەکەی لەگەڵ یانەی ڕیۆ ئاڤی هاتووە، سەرقاڵبووە بە کاری ڕاوە ماسی-یەوە.

یاریزانە 33 ساڵەکە لە چاوپێکەوتنێکدا بە (Empower Brands)ی ڕاگەیاندووە، کە لە ئێستادا تەواوی کارەکانی بۆ ڕاوەماسی تەرخانکردووە و ڕۆژانە لەسەر دەریاکانی پۆرتوگال وەک کەسێکی ئاسایی کاردەکات.

لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، “ژیانکردن، یاخود کارکردن لە دەریا ئابڕووچوون نییە وەک ئەوەی زۆرینەی خەڵک بیری لێدەکەنەوە، ئەویش وەک هەر کارێکی دیکە کارە، نەک هەر ئەوە، بەڵکو دەریا جوانە و پێویستمان پێیەتی، ئەو کەسانەی دەریا-یان خۆشدەوێت و پێویستیان بە دەریایە، پێویستە شوێنپێی من بگرن”.

هەروەها دەڵێت، “ئەوە کاری نەوەی نوێی پۆرتوگالە، باوکم خاوەنی یەختێک بوو، بەردەوام سەرقاڵی ڕاکردن بوو، بە منداڵی منیش لەگەڵیدا دەچووم، ژیانم لەنێو دەریادا بووە، دەریا و ڕاوکردن بێگومان، دەزانم تۆپی پێ ڕۆژێک لە ڕۆژان کۆتاییدێت و دەبێت ئاراستەیەکی نوێ لە ژیانمدا بگرم، خۆشی ژیانی من لەسەر ئەم یەختەیە و دەمەوێت ژیانی خۆم بەم شێوەیە بەڕێبکەم”.

کوینتراو لە ژیانی وەرزشیدا 11 ناسناوی بۆ ڕیاڵ مەدرید بەدەستهێناوە، لەنێوانیاندا دوو چامپیۆنزلیگ بوونیان هەیە، لە خوولی پۆرتوگال 52 یاریکردووە و پێنج گۆڵی تۆمارکردووە.

لە ئێستادا خاوەنی دەیان یەخت و بەلەمی ڕاوکردنە لە کەنارەکانی پۆرتوگال، لەگەڵ ستافێک لە ڕاوچییە ناودارەکان سەرقاڵی ڕاوە ماسییە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە دێوەکەی ئیسپانیا دەکڕێت

بابەتی دواتر

یونایتد بەدوای ڕاهێنەری نوێدا ناگەڕێت و ڕێگە ئاسانەکەی هەڵبژاردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share