کچە زۆرانبازێکی (WWE): بۆ کەپڵێك دەگەڕێم، دەستمناکەوێت

زۆرانبازی پێشووی (WWE)، جەیزی گابێرت هیوادەخوازێت پەیوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ پیاوێکی قەشەنگ و زەبەلاحدا پێکبهێنێت، بەڵام ئەو کەسەی دەستناکەوێت.

جەیزی گابێرتی ناسراو بە “ئەلفا فیمەیڵ”، لەچاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، “من تەنها ئافرەتێکم، پێویستم بە خۆشەویستییە، دەمەوێت ڕۆژانە کە لەخەو بەئاگادێمەوە، پیاوێک، خۆشەویستێک لەلامەوە بێت، بەڵام بەداخەوە لەئێستادا تەنها سەگەکەم لەگەڵمدایە، ناوی لوسی-یە و تەمەنی هەشت مانگە”.

هەروەها دەڵێت، “دوایین خۆشەویست و هاوکاری ژیانم پیاوێكی ئاسایی بوو، ئەویش بەجێیهێشتم، چونکە هاوڕێکانی ترساندبوویان، پێیانوتبوو، ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەلفا لێت تووڕەدەبێت و هەموو ئێسکی گیانت دەشکێنێت”.

ئەلفا پەیامێکیش ئاراستەی پیاوان دەکات و دەڵێت، “خەونم ئەوەیە پەیوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ پیاوێکی باش پێکبهێنم، پیاوێک بە جەستە زەبەلاح بێت وەک دواین جۆنسن”.

جەیزی گابێرت زۆرانبازێکی سەربەستی ئەڵمانییە، تەمەنی 39 ساڵە و ڕووخسارێکی تۆقێنەر و جەستەیەکی زەبەلاحی هەیە، لەنێوان ساڵانی 2010 بۆ 2013 بڕوانامەی پڕۆفیشناڵی بەدەستهێناوە، لەنێوان ساڵانی 2017 بۆ 2019 لە حەلەبەکانی (WWE) یاریکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید دێربی مه‌دریدی له‌ ئه‌تله‌تیکۆ برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 17ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دێربی مه‌دریدی له‌ ئه‌تله‌تیکۆی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیۆل ڕیاڵ مه‌دریدی دووچاری یه‌که‌م دۆڕاندنی لالیگا کرد

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می لالیگا، دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ…
Total
0
Share