فوئاد حسێن نامەیەکی مستەفا کازمی گەیاندووەتە ئەمیری کوەیت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق نامەیەکی سەرۆکوەزیرانی عێراقی داوەتە دەستی ئەمیری کوەیت.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دوێنێ 13 ی کانونی یەکەم ڕایگەیاند، “فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق نامەیەکی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی داوەتە دەستی شێخ نەواف ئەحمەد جابر سەباح، ئەمیری نویی کوەیت.

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ناوەڕۆکی نامەکەی ئاشکرا نەکردووە و تەنها باسی لەوە کردووە کە ناوەڕۆکی نامەکە لەبارەی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتەوەیە.

نامەکەی کازمی لە کاتێکدایە کە ڕۆژی 5ی تشرینی دووەم، سالم زەمان، باڵیۆزی کوەیت لە بەغداد لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کۆبوویەوە و لەبارەی پەیوەندی ئابوری هەردوو وڵات و ڕاگرتنی ئاسایشی ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.

هەر لە مانگی ڕابردوودا فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ هاوتا کوەیتییەکەی گفتوگۆ کرا سەبارەت بە دۆخی ئابوری عێراق و پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات.

بابەتی پێشتر

نەتەوەیەكگرتووەكان: عێراق زەرەرمەندترین وڵاتی گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوایە

بابەتی دواتر

ئەنجامی تیروپشکی قۆناغی (32)ی خولی ئەوروپی "یوروپالیگ"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share