عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی بەوەکالەت دەڵێت، کاردەکەن بۆ پێدانی مۆڵەت بە بانکی ناوەندیی هەرێم/ سلێمانی و بانکەکانی تری سنووری پارێزگای سلێمانی.
د. بڕیار رەشید ئەندامی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشكرایكرد، لە كۆبووەنەوەیاندا لەگەڵ عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی بەوەكالەت كە دوێنێ چوارشەممە بانگهێشی ئەنجومەنی نوێنەرانیان كردبوو، ناوبراو چەندین بەڵێنی داوە لەبارەی هەوڵەکانیان بۆ سەقامگیرکردنی بەهای دۆلار و بەرزكردنەوەی بەهای دینار.
وتیشی، “لەسەر داواکاریی ئێمە و پشتبەست بە داواکارییەکی بانکی ناوەندیی هەرێم/ سلێمانی، لە كۆبوونەوەكەدا پارێزگاری بانکی ناوەندی بەوەكالەت جەختیكردەوە لەوەی کاردەکەن بۆ پێدانی مۆڵەت بە بانکی ناوەندیی هەرێم/ سلێمانی و بانکەکانی تری سنووری پارێزگای سلێمانی”.