بانکی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە پاکێجی دووهمی ئاسانکارییەكانی بۆ بەدەستهێنانی دراوی بیانی بە تایبەت دۆلاری ئەمریكی راگهیاند و بڕیاری دا ئاسانکاری بكات لە پێدانی کاش بە هاوڵاتییان.
بەپێی راگەیەندراوی فەرمیی بانكی ناوەندی، ئاسانكارییەكان لە چەندین خاڵ و تەوەر پێكهاتوون كە بریتین لە:-
*بازرگانیی راستەوخۆ لەگەڵ چین بە دراوی (یوان)ی چینی دەبێت.
*دهستدهکرێت به پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ حهواڵه و گواستنەوەی دارایی بۆ ئەمریکا و ئەوروپا.
*دەبێت بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ داواکردنی حهواڵه و گواستنەوە دەرەکییەكان تەنها لیستی بازرگانی “پسووڵە” یان بەراییەکان بن، بە مەرجێک کڕیار دواتر بەڵگەی چوونەژوورەوەی کاڵاکانی پێشکەش بە بانک بکات.
*رێنمایی وردتر دەردەچێت بۆ ئەوانهی که لە سەرەوە باسكراون.
*رێکخستنی یەکلاکردنەوەی دارایی بۆ بریکارەکانی کۆمپانیاکانی گواستنەوە و حهواڵهی دراو (وێستەرن یونیون و مۆنی گرام) لە رێگەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی پلە ئەی و لە رێگەی یهکێک له بانکه عێراقییهکان بە یەک هەژماری یەکلاکردنەوە بۆ سەرجەم کۆمپانیاکان.
*هاوڵاتییان دەتوانن ئەو بڕە پارانەی كە رێگەپێدراون بگوازرێنەوە، لە بەرزترین ئاستدا بڕی (7500) دۆلار لە مانگێكدا، لە رێگەی بریكاری كۆمپانیاكانی گواستنەوەی پارە (وێستەرن یونیون و مۆنی گرام) بە نرخی فەرمی (1320) دینار/ دۆلار حەواڵەبكرێن.
*خشتەیەک بڵاودەکرێتەوە کە ناوی بریکارە رێگەپێدراوەکان و شوێنەکانیان لەخۆدەگرێت، هاوکات ئەو هاوڵاتییانەی که دەیانەوێت بڕەپارەی کەسێك بۆ بەکارهێنانی جۆراوجۆر (وەک خهرجیی رۆژانهی خێزان، یان بەکارهێنانی بۆ بازرگانیی سادهی رۆژانه)، دەتوانن راستەوخۆ بچنە لای ئهو بریکارانە، یان بانکەکانیان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراو، یان هەر لایەنێکی تر کە مۆڵەتی بانکی ناوەندیی ههبێت یان دواتر مۆڵەتی پێبدرێت، بۆ گواستنەوە و حهواڵەكردن بە نرخی فهرمیی ئاڵوگۆڕكردنی دینار به دۆلار (1320) دینار بۆ ههر دۆلارێک.
*بەکارهێنانی ئامرازی نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلاری کاش زیاددەکرێت، کە بەشداربێت لە فراوانکردنی بنکەی فرۆشتن بۆ هاوڵاتییان بۆ ئاسانکاری لە پێدانی کاش بۆ راپهڕاندنی ئیش و کارهکانیان بە دۆلاری ئەمریکی، بە مهرجێک پێچەوانەی فەرمانەکانی ئێمە و ئەو رێنماییانە نەبێت کە پێشتر لەلایەن حکومەتەوە لە ساڵی 2019ـدا دەرچووە لهو بارەیەوە.
*رێگەدان بە بانکە حکومی و ئەهلییەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراو لە ههردوو پۆلینی A و B بۆ فراوانکردنی فرۆشگاکانی فرۆشتنی دۆلاری کاش لە هەریەکێک لە لقەکانیاندا، بە مەرجێک کاری فرۆشتنهکه تەنها لە ڕێگەی پلاتفۆرمی FITR ئەنجام بدرێت، لە هەمان کاتدا پێویسته ئاگادارمان بکهنهوه لە پێویستیی زیادکردن و هەمەچەشنکردن و دابهشکردن و فراوانکردنی سنووری جوگرافیای فرۆشگایهکانی کاش.
*خشتەیەك بڵاودەكرێتەوە كە ناوی بریكارە رێگەپێدراوەكان و شوێنەكانیان لەخۆدەگرێت، ئەو هاوڵاتییانەی دەیانەوێت بڕە پارەی تایبەت و كەسی بۆ بەكارهێنانی جۆراوجۆری وەك یارمەتی خێزانی، یان بەكارهێنانی سادەی بازرگانی حەواڵەبكەن، دەتوانن راستەوخۆ بچن بۆ لای ئەو بریكارانە (بانك، كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕكردن، یان هەر لایەنێكی تر كە مۆڵەتی بانكی ناوەندی یان دواتر مۆڵەتی پێدەدرێت) بۆ حەواڵەكردن بە نرخی (1320) دینار/ دۆلار.
*بەكارهێنانی نوێ زیاددەكرێت بۆ فرۆشتنی دۆلاری نەختینەیی، بە جۆرێك بنكەی فرۆشتن بە هاوڵاتییان فراوان بكات و پێدانی پابەندییەكانیان بە دۆلار ئاسانبكات، بە شێوەیەك پێچەوانەی گشتاندنەكانی ئێمە و ئەو رێنماییانە نەبێت كە پێشتر لە ئەم رووەوە لەلایەن حكومەتەوە دەرچوون.
*رێگەدان بە بانكە حكومی و ئەهلییەكان و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕكردن لە پۆلەكانی ئەی و بی بۆ فراوانكردنی دەروازەكانی فرۆشتنی دۆلاری كاش لە هەر یەكێك لە لقەكانیان، بە مەرجێك ئەمە تەنها لە رێگەی پلاتفۆرمی FITRـەوە بێت.