وەزارەتی تەندروستیی عێراق: ژمارەی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون لە بەرزبوونەوەدایە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، ژمارەی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون لە بەرزبوونەوەدایە و 18 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، “ژمارەی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون بۆ 119 کەس بەرزبووەتەوە و 18 کەسیش گیانیان لەدەستداوە”.

ئاشکراشیکرد، “زۆرینەی تووشبووان و مرووان بە پەتاکە لە پارێزگای زیقار بوون دوای ئەویش بەسرە و میسان و موسەنا و نەجەف و بەغداد و سەڵاحەدین و دیالە بوون”.

داوایشیکرد، “ئاژەڵدارەکان و گۆشتفرۆشەکان پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی لە نەخۆشییەکە بن و وەزارەتی ناوخۆ کۆنتڕۆڵی هاتوچۆی ئاژەڵ بکەن لە نێوان پارێزگاکاندا”.

 

بابەتی پێشتر

چەند کەسێک بە تۆمەتی فرۆشتنی بلوتوزی گزیکردن دەستگیرکران

بابەتی دواتر

تانكەرێك و كۆگایەكی سووتەمەنی ئاگریگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share