بانكی ناوەندی بۆ هاوڵاتییان:
“وەسڵی گۆڕینەوەی دۆلارمان بۆ بهێنن قەرەبووتان دەكەینەوە”

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی بەوەکالەت دەڵێت، “هەر کەسێك دۆلاری بە نرخی بازاڕ لە هەر بانک و کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕكردنی دراو گۆڕییەوە، وەسڵەکەی بهێنێت بۆ بانکی ناوەندی، ئێمە جیاوازیی نرخەکەی بۆ دەگەڕێنینەوە و لەو بانک و کۆمپانیایەی دەبڕین”.

لەو بارەیەوە د. بڕیار رەشید ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران بە ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئەنجومەنی نوێنەران، د.عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی بەوەكالەتیان بانگهێشتکردووە و لەگەڵیدا کۆبوونەتەوە، گفتوگۆیانكردووە لەبارەی هەوڵەکانی بانکی ناوەندی بۆ سەقامگیرکردنی بەهای دۆلار.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكرد، کۆمەڵێک داواکارییان پێشکەشکردووە و پارێزگاری بانکی ناوەندی بەوەكالەت بەڵێنیداوە لە داهاتوویەکی نزیکدا جێبەجێبكرێن، لەوانە ئاسانکردنی حەواڵەی هاوڵاتییان بۆ دەرەوەی وڵات لە رێگەی بانكی وێسترن یونیۆن بە بڕی حەوت هەزار و 500 دۆلاری مانگانە بە نرخی فەرمی.

وتیشی، “لەسەر داواکاریی ئێمە و پشتبەست بە داواکارییەکی بانکی ناوەندیی هەرێم/ سلێمانی، پارێزگاری بانکی ناوەندی بە وەكالەت رایگەیاند کە کاردەکەن بۆ پێدانی مۆڵەت بەو بانکە و بانکەکانی تری سنووری سلێمانی و جەختیكردەوە، لە هەوڵدان ئاسانکاریی زیاتر بۆ پێدانی دۆلار بە هاوڵاتییان و بازرگانان بە نرخی فەرمی  بكەن”.

بابەتی پێشتر

پێگەی ڕاهێنەران لە لێواری گۆڕانکارییەکی گەورەدایە

بابەتی دواتر

بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلارە<br>بانكی ناوەندی چەندین بڕیاری نوێی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت بەردەوامە لە دابەزین

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین، ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە نزیكەی 105 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا…
Total
0
Share