یونایتد دەرگای بە ڕووی گارناچۆ-دا داخست

یانەی مانچستەر یونایتد لەگەڵ ئەلیخاندرۆ گارناچۆی ئەرجەنتینی بە ڕێککەوتن گەیشتووە، بەم نزیکانە گرێبەستەکەی نوێدەکرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی (ESPN)، ئەلیخاندرۆ گارناچۆی ئەستێرەی لاوی ئەرجەنتین، لەگەڵ ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد بە ڕێککەوتن گەیشتووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

لە چەند هەفتەی داهاتوودا گرێبەستەکە ئاشکرادەکرێت، لە ئێستاشدا جەمسەرەکان سەرقاڵن بە یەکلاییکردنەوەی بابەتی بەدەستهێنانی مافەکانی وێنەگرتن و دابەشکردنی داهاتەکان.

گرێبەستی گارناچۆی تەمەن (18) ساڵ لە 2024 کۆتاییدێت، لەسەر داوای ئێریک تین هاگ لە یاریگای “ئۆڵدترافۆرد” بەردەوام دەبێت، لەماوەی گرێبەستە نوێیەکەدا، ساڵانە مووچەکە و پاداشتەکانی هاوکات لەگەڵ ساتەکانی یاریکردنی زیاددەکرێت.

گارناچۆ لە پێگەکانی هێرشبەری باڵەکانی ڕاست و چەپ ئەسپی خۆی تاوداوە، لەم وەرزەدا 28 یاریکردووە، چوار گۆڵ و شەش ئەسیستی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

چاڤی بەبێ "سێ کوچکەی بزوێنەر" دەچێتە "ئۆڵدترافۆرد"

بابەتی دواتر

پێگەی ڕاهێنەران لە لێواری گۆڕانکارییەکی گەورەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share