هاندەران سێ کاندیدی سەرەکیی باڵۆندۆریان دەستنیشانکرد

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ڕاپرسی لەسەر ئاستی پاڵێوراوان بۆ خەڵاتی باڵۆندۆر ئەنجامدا و ئەنجامەکەش چاوەڕوانکراوبوو.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ڕاپرسییەکی لەسەر ئاستی خوێنەرانی ئەنجامدا، تیایدا پرسیار دەربارەی ئەو سێ یاریزانە دەکات، کە پێویستە پاڵێوراوی سەرەکی بن بۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی.

بەپێی ئەنجامی کۆتایی ڕاپرسییەکە، لیۆنێل مێسی بە پاڵێوراوی سەرەکی دیاریکراوە و ڕێژەی لەسەدا 34ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

لە پلەی دووەمدا کەریم بنزیمەی فەرەنسی، ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕێژەی لەسەدا 26ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، هەروەها پلەی سێیەم بۆ ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بایرن میونشن بووە، بەڕێژەی لەسەدا 11ی دەنگەکان.

زۆرینەی دەنگدەران پێیانوابووە، لیۆ مێسی ئەفسانەی پێشووی بارسا و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان بۆ ساڵی 2021 شایستەی خەڵاتەکەیە، دوای ئەوەی ناسناوی جامی شا و کۆپا ئەمریکای بەدەستهێناوە، هەروەها خاوەنی خەڵاتی گۆڵکاری لالیگا بووە.

بابەتی پێشتر

سبەینێ نەوتی سپی لە دوو ناوچەی سلێمانی دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

پزیشکەکان لەبارەی هازاردەوە هۆشداری بە ڕیاڵ مەدرید دەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share