چین رێگەی نوێ بۆ زیادکردنی رێژەی وەچەخستنەوە دەگرێتە بەر

بە مەبەستی دەرفەت رەخساندن بۆ وەچەخستنەوە، لە هەندێک هەرێمی چین مۆڵەتی هاوسەرگیری کرا بە یەک مانگ.

لە ماوەکانی رابردوودا لە سەرانسەری چین مۆڵەتی هاوسەرگیری تەنها سێ رۆژ بوو، بەڵام لە هەندێک ناوچە ژمارەی رۆژەکانی مۆڵەت بۆ چەند هێندە زیادکراوە بە مەبەستی رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ وەچەخستنەوە.

هەرێمی قانسۆ لە باکووری رۆژئاوای چین و هەرێمی چانچی مۆڵەتی هاوسەرگیری کرا بە 30  رۆژ و لە هەرێمی شەنگەهایش بۆ 10 رۆژ زیادکرا.

یانگ های یانگ سەرۆکی پەیمانگەی توێژینەوەی گەشەی کۆمەڵایەتی لە زانکۆی ساوز وێسترن دەڵێط، “زیادکردنی رۆژەکانی مۆڵەتی هاوسەرگیری یەکێکە لە رێگە چالاکەکان بۆ زیادکردنی رێژەی وەچەخستنەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “چین پێویستی بە گرتنەبەری رێگەی زیاترە بۆ زیادکردنی رێژەی تەمەنی کار و بەرزکردنەوەی رێژەی گەنج لە وڵاتەکەدا”.

 

بابەتی پێشتر

وەزیری دەرەوەی ئێران لە عێراقە

بابەتی دواتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share