وەزیری دەرەوەی ئێران لە عێراقە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، حسێن ئەمیر عەبدول لهیان وەزیری دەرەوە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق.

میدیا ئێرانییەکان لە زاری عەبدول لهیانەوە ئاماژەیان بەوە کردووە، گەڕاندنەوەی عێراق بۆ رۆڵی سروشتی و کارای خۆی لە ناوچەکەدا جێگەی ستایشی ئێرانە، روونیشی کردەوە کە سەردانەکەی بۆ بەغداد ئامانجی بەدواداچوونە بۆ پرسە دووقۆڵییەکان و درێژەدان بە راوێژکارییەکانی لەگەڵ بەغداد سەبارەت بە پرسە گرنگەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.

وتیشی، ڕاوێژی نزیک لە نێوان تاران و بەرپرسانی باڵای عێراق لە بارەی پرسە گرنگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان هەیە و ئەمڕۆش لە بەغداین بۆ تەواوکردنی ئەو راوێژکاریانە.

وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەکردووە، رۆڵی عێراق له ناوچەکەدا ئێستا لە هەموو کات زیاتر دیار بووه.

وتیشی، گەڕانەوەی عێراق بۆ رۆڵی ئاسایی خۆی لە ناوچەکەدا، بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندییە باشەکانمان لەگەڵ بەغداد، بابەتی جۆراوجۆری دیکە لە کارنامەی ئەم سەردانەدا هەیە.

عەبدول لهیان بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد بە سەرۆکایەتیی شاندێک لە سەردانێکی فەرمی بۆ عێراق و بۆ ئەنجامدانی دانوستانی سیاسی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەلایەن هیشام عەلاوی بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق و بەشێک لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق و باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە فڕۆکەخانەی بەغداد پێشوازی لێکرا.

بابەتی پێشتر

عێراق کونسوڵخانەکەی لە باکووری کوردستان دەگوازێتەوە

بابەتی دواتر

چین رێگەی نوێ بۆ زیادکردنی رێژەی وەچەخستنەوە دەگرێتە بەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share