پاسپۆرتی وڵاتێکی عەرەبی لە پلەی یەکەمی باشترینەکانی جیهاندایە

ئیماراتی عەرەبی دەستکەوتێکی دیکەی لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێنا بە بوونی بە باشترین پاسپۆرتی وڵاتانی جیهان کە تائێستا یەکەمی ریزبەندییەکە لای وڵاتانی ئەوروپی بووە.

بەپێی ریزبەندیی Arton Capital کە یەکێکە لەو 10 دامەزراوەیەی پشتیپێدەبەسترێت، بە پاسپۆرتی ئیماراتی دەتوانیت گەشت بۆ 180 وڵاتی جیهان بکەیت بەبێ وەرگرتنی ڤیزا، بەوەش دەکەوێتە پێش هەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و سویدەوە بەوەی دەتوانرێت بۆ حەوت وڵات زیاتر گەشتی پێبکرێت .

هەروەها لە پێش ژاپۆنەوەیە بە نۆ وڵات کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە باشترین پاسپۆرتی جیهان دەستنیشانکرا.

بەمەش هەڵگرانی پاسپۆرتی ئیماراتی  توانای وەرگرتنی ڤیزای 59 وڵاتیان هەیە تەنها لە رێگەی سەردانکردنیەوە، تەنها بۆ 19 وڵاتی جیهان پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزای پێشوەخت هەیە.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

بکوژی گەنجە یەکەمەکەی سەر ئاستی کەرکوک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share