ئەمریکا و چین لەسەر خاوەندارێتیی تیکتۆک رێککەوتن

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ چین گەیشتوونەتە چوارچێوەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە کڕینی مافی خاوەندارێتیی پلاتفۆڕمی تیکتۆک لەلایەن ئەمریکاوە.

سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، “ئەمریکا لەگەڵ چین گەیشتووەتە رێککەوتن لەسەر کڕینەوەی مافی خاوەندارێتیی پلاتفۆڕمی تیکتۆک لەلایەن وەبەرهێنەرێکی بە رەگەز ئەمریکییەوە و، رۆژی هەینی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی چین واژوو لەسەر رێککەوتنەکە دەکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” ئەو کەسەی پلاتفۆڕمەکەی کڕیوە و دەکرێت بەناوییەوە وەبەرهێنەرێکی ئەمریکییە و لەئێستادا ئاماژە بە ناوەکەی ناکرێت، هەروەها کۆمپانیای بایت دانسی چینی وەک یەکێک لە هاوپشک و هاوبەشە سەرەکییەکانی پلاتفۆڕمەکە دەمێنێتەوە”.

ئەمەش پاش ئەوەدێت، لە ماوەکانی رابردوودا ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “سۆشیاڵ تروس” رایگەیاند، بڕیارە رۆژی هەینی چاوی بە شی جینپینگ بکەوێت تاوەکو بگەنە رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی کڕینی مافی خاوەندارێتیی پلاتفۆڕمی تیکتۆک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆمپانیای ئەپڵ: جگە لە ئەمریکا نابێت بەرهەمەکانتان لە هیچ وڵاتێکی دیکە دروستبکەن

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر کۆمپانیای ئەپڵ پابەندنەبێت بە دروستکردنی بەرهەمەکانی لە ناوخۆی وڵاتەکەی، باجی گومرگی لەسەر…
Total
0
Share