دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاند، سەرۆکی کۆڵۆمبیا زۆری نەماوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند، “کۆڵۆمبیا لەلایەن پیاوێكی نەخۆشەوە بەڕێودەبرێت و زۆریشی نەماوە لە پۆستەکەیدا”.
وتیشی، “سەرۆکی کۆڵۆمبیا کـ.ـۆکـ.ـاین بەرهەمدەهێنێت و دەینێرێت بۆ ئەمەریکا، بۆیە دەبێت زۆر وریای خۆی بێت”.
لەبەرامبەردا گوستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا، رایگەیاند، ئەو تۆمەتانەی رووبەڕووم کراونەتەوە راست نین و ناوم لە هیچ دادگایەکدا تۆمار نەکراوە.