ڤان باستن بۆ مان یونایتد: یاریزانێکی هەڵەتان کڕی

مارکۆ ڤان باستن، ئەفسانەی هۆڵەندا و یاریزانی پێشووی ئەی سی میلان دووپاتیدەکاتەوە، ئیدارەی مانچستەر یونایتد هەڵەیکردووە لە کڕینی ئانتۆنیی بەڕازیلی.

ڤان باستن لە شیکارییەکدا بە “Ziggo Sport”ی ڕاگەیاندووە، “ئانتۆنی یاریزانێکی هونەری بەتوانایە، بەڵام لە یاریکردن و جموجۆڵەکانیدا شڵەژانی پێوەدیارە، لە بەرامبەردا محەممەد قودوسی غانی و ئەستێرەی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام لەو خاوترە، بەڵام بەهێزتر و زیرەکترە، لە ڕووی تەکنیکیشەوە باشترە، دەزانێت لەنێو یاریگادا چی دەکات.”

https://www.youtube.com/watch?v=hSB8U3ZDCfM

هەروەها دەڵێت، “من قودوسم زیاتر خۆشدەوێت، چێژی یاریکردنی زیاترە.”
محەممەد قودوس لە پێگەکانی هێرشبەری سەرەڕم و باڵی ڕاست و ناوەندی هێرشبردن یاریدەکات، لەم وەرزەدا لە کۆی (30) یاری، (15) گۆڵ و سێ ئەسیستی کردووە، لە بەرامبەردا ئانتۆنی نەیتوانیوە خۆی لەگەڵ سیستەمی مانچستەر یونایتد بگونجێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ 90 خوله‌کی داهاتوودا مێسی ده‌توانێت ئه‌فسانه‌ی به‌رازیل تێپه‌ڕێنێت

ئه‌فسانه‌ی زیندووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین، لیۆ مێسی له‌ شکاندنی ڕیکۆردی پیلێ-ی ئه‌فسانه‌ی به‌رازیل نزیکبووه‌ته‌وه‌. تۆڕی (TYC) ئه‌رجه‌نتینی ئاشکرایکردووه‌، له‌…
Total
0
Share