زێدان لە مانچستەر یونایتد نزیکتربووەتەوە

ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد لەگەڵ زینەدین زێدانی فەرەنسی دەستی بە دانوستان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کۆبوونەوەیەکی فەرمی لەنێوان جەمسەرەکاندا نەکراوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیل-ی بەریتانی لەو بارەیەوە نووسیویەتی، بیرۆکەی دەستنیشانکردنی زێدان وەک ڕاهێنەری یونایتد لە ڕاستی نزیکبووەتەوە، بەتایبەت لەم بارودۆخەی یانەکە و ئولی گۆنار سۆڵشایەری ڕاهێنەری نەرویجی، کە ئاستیان بەپێی پێویست نییە.

بەپێی زانیارییەکانی دونکان کاسڵز، “زیزۆ” ئامادەکاریی بۆ هەر گۆڕانکارییەکی گەورە کردووە، یەکێک لەوانە پێشکەشکردنی بۆندە لەلایەن مان یونایتدەوە، بەڵام گەورەترین کێشەی ئەو ڕاهێنەرە ڤیرۆنیکا-ی هاوسەریەتی، کە ئامادەنییە لە شاری مانچستەر ژیان بگوزەرێنێت، هەروەها پێیباشە هاوژینەکەی بۆ ماوەی وەرزێکی دیکەش پشوو وەربگرێت بۆ دەربازبوون لە فشارە دەروونییەکانی بواری تۆپی پێ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) کرواتیا کۆتایی به‌ که‌نه‌دا هێنا و لووتکه‌ی گرووپی شه‌شه‌می گرت

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌‌، گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی کرواتیا له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بەلجیکا بە سێ گۆڵ ڕوسیای تێپەڕاند و پەیامی ئاڕاستەی گەورەکانی دیکە کرد

ئەمشەو، شەممە، هەڵبژاردەی بەلجیکا یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020ی بەرامبەر ڕوسیا ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد. لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی…
Total
0
Share