مباپێ یاخیبوونی ڕاگەیاندووە و پاشگەزنابێتەوە

هێرشبەری فەرەنسی، کیلیان مباپێ یاخیبوونی لە یانەی پاریس سان جێرمان ڕاگەیاندووە و دەیەوێت وەرزی داهاتوو بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید یاریبکات.

لەو بارەیەوە خوسێ لویس سانچێز، ڕۆژنامەنوسی ئیسپانی لە پڕۆگرامی “لاسکسیتا” و “ئیل شیرینگیتۆ” بە ڕادیۆ مارکای ڕاگەیاندووە، ” کیلیان مباپێ بڕیاریداوە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید یاریبکات، نە سێرجیۆ ڕامۆس و نە هیچ یاریزانێکی دیکەی پاریس ناتوانن پاشگەزیبکەنەوە لەو بڕیارەی داویەتی”.

ڕۆژنامەنوسەکە دەڵێت، ” پاریس سان جێرمان هەڵوێستی مباپێ-یان زانیوە، ناشیانەوێت هاوینی 2022 بێبەرامبەر دەستبەرداریبن، دڵنیام لە هاوینی 2021 ڕێگەی پێدەدەن پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە بکات”.

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئیسپانیا دووپاتیانکردووەتەوە، نرخی مباپێ زیاترە لە 150 ملیۆن یورۆ، بابەتی واژووکردنی گرێبەستی یاریزانەکە لەگەڵ یانەی شاهانە ئاسان نییە، لە کۆتاییەکانی مانگی ئاب دەردەکەوێت ئایا ڕیاڵ سەرکەوتووە لە گواستنەوەی، یاخود ئامادەنین بەو بڕە زۆرەی پێبدەن.

بابەتی پێشتر

تۆمارە دەنگییەکانی پێرێز کریستیانۆ و مۆرینیۆشی گرتەوە

بابەتی دواتر

باوکی هاری ماگوایەر بەر لێشاوەکەی وێمبڵی کەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە موعجیزە لە مردن ڕزگاریبووە

هێرشبەری مەکسیکی یانەی وڵڤەرهامپتن، ڕائول خیمینێز دوای دابڕانێکی درێژخایەن لەم وەرزەدا گەڕایەوە نێو یاریگاکان و یەکەم چاوپێکەوتنی ئەنجامدا.…
Total
0
Share