فوئاد ئۆکتای: لە شەوی رابردووە 20 بومەلەرزە تورکیایان هەژاندووە

فوئاد ئۆکتای جێگری سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، لە شەوی رابردووەوە 20 پاش بومەلەرزە لە تورکیا بە گوڕی جیاواز روویانداوە.

فوئاد ئۆکتای جێگری سەرۆکی تورکیا بە  میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، “لە دوای دوو بومەلەرزە بەهێزەکەی شەوی رابردوو پارێزگای هاتای گرتەوە 20 پاش بومەلەرزەی دیکە لە ناوچەکانی دەفنە و سەمەنداغ روویانداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هەشت برینداری نوێ لە ژێر داروپەردووی بینا رووخاوەکان دەرهێندراون و رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون”.

ئاشکراشیکرد، “قوربانییەکانی بومەلەرزەکەی ئەمجارە ئەو کەسانەبوون کە گەڕابوونەوە ناو ماڵەکانیان کە بەهۆی بومەلەرزەکەی رابردووەوە زیانیان بەرکەوت”. هاوکات هۆشداریشیدا لە گەڕانەوە بۆ ئەو خانوو و بینایانەی زیانیان بەرکەوتووە.

لای خۆیەوە روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە سوریا 470  برینداری بومەلەرزە نوێیەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان پێشبینی دەکرێت ژمارەکە بەرزبێتەوە چونکە چەندین کەس لە ژێر دار و پەردووی بیناکان گیریانخواردووە.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

هۆشداری لەبارەی ئەگەری روودانی تسونامی دەدرێت

بابەتی دواتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share