کوژراو لە خۆپیشاندانەکانی ئێران بەرزبوویەوە و حزبەکانی ڕۆژهەڵاتیش پشتگیری خۆپیشاندانن

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە خۆپیشاندانەکانی ئەهواز و خوزستان دوو خۆپیشاندەر کوژراون و ناوەندی هاوکاری حزبەکانی ڕۆژهەڵاتیش پشتگیری دەنگی ناڕازی خەڵک دەکەن.

لە ماوەی دوو ڕۆژدا دوو خۆپیشاندەر خوزستان کوژراون، حکومەتی ئێران گومان دەخاتە سەر کوشتنی ئەو دوو کەسە و پێی وایە لەناو خۆپێشاندەرانەوە کوژراون “بۆ نانەوە ئاژاوە”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوەندی هاوکاری حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن، “خەڵکی لە بێ ئاوی و بێ خزمەتگوزاری نیگەرانن، لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی دروستکردنی بەنداو و گواستنەوەی ئاوی چەند ناوچەیەک وەک (خوزستان و لورستان و گیلان و کوردستان) بۆ شوێنی دیکە، هەندێک ناوچەیەی کردووە بە بیابان و خەڵکەکەی ئاویان نییە بیخۆنەوە”.

لە ماوەی چەند ڕۆژی خۆپیشاندانەکانی ناوچە عەرەب نیشنەکانی ئێران دوو گەنج بەناوەکانی، “قاسم خەزیری و مستەفا نعمیاوی” کوژراون، هەردوو کوژراوەکە ئاسەواری گولـلە بەسەر جەستەیانەوە بووە و میدیاکانی نزیک لە حکومەتیش گومان دەکەخەنە سەر کوژرانی ئەو دوو گەنجە.

بەهۆی نەبوونی ئاو و بڕینی کارەباوە خەڵکی خوزستان لە ئێران ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانیان لەسەر جادەن و داوای دابینکردنی ئاوی پێویست دەکەن لەم دۆخەدا، کە وشکەساڵی کاریگەری قورسی لەسەر ژیانی خەڵکی ئەو ناوچانە داناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی ڤیزاکردنی حاجیان دەستپێدەکات

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ كۆتاییهاتووه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا،…
Total
0
Share