نێیمار و مێندێش بەرامبەر بایرن میونشن یاریدەکەن؟

یانەی پاریس سان جێرمان ئاشکرایکردووە، کە هەریەک لە نێیماری بەڕازیل و نونو مێندێشی پۆرتوگالی دووچاری پێکان بوون.

پاریس سان جێرمان لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرایکردووە، “دوای ئەوەی نێیمار بەرامبەر لیل تووشی نوشتانەوەی پاژنەی پێی بوو، ئەمڕۆ پشکنینیMRI ی بۆ کرا، بەبێ ئەوەی هیچ شکانێک دەستنیشان بکرێت، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا هەڵسەنگاندنێکی دیکە بۆ بەستەرەکانی ئەنجام دەدرێت.”

لەبارەی مێندێشەوە نوسراوە، ” تووشی هەڵئاوسانێکی کەم بووە لە بەستەری ناوەوەی ئەژنۆی ڕاستیدا، لە ماوەی 48 کاتژمێردا پشکنینێکی نوێی بۆ دەکرێت.”

بەپێی زانیارییکانی “لیکیپ”، دووانەی ناوبراو ئەگەری گەڕانەوەیان بەرامبەر بایرن میونشن، لە چێوەی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی (16)ی چامپیۆنزلیگ لاوازە، ڕەنگە دووانەی ناوبراو بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک دووربکەونەوە.

بابەتی پێشتر

"لالیگا" لەبارەی ڤینسیۆزەوە بڕیارێک دەدات

بابەتی دواتر

مارسێلۆ و کریستیانۆ یەکدەگرنەوە؟ ڕۆمانۆ وەڵامدەداتەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنچیلۆتی بڕیارە قورسەکە دەدات

بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید تاوتوێی چارەنووسی سێ هێرشبەریان کردووە، تاوەکو ئێستاش پێگەیان بۆ وەرزی داهاتوو یەکلایی نەبووەتەوە. بەپێی…
زیاتر ببینە

گریزمان بە ئەتلەتیکۆ ڕازییە، بەڵام..

هێرشبەری فەرەنسی یانەی بەرشلۆنە، ئەنتوان گریزمان ڕەزامەندی دەربڕیوە یانەی بەرشلۆنە بەجێبهێڵیت، بەو مەرجەی پەیوەندی بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە…
Total
0
Share