ئیشبیلیە بە ئۆفەری ئاڵوگۆڕکردنی کوندی قایلدەبێت؟

هەوڵەکانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بۆ گواستنەوەی جول کوندی بەرگریکاری فەرەنسی بەردەوامە، یانەی ئیشبیلیە نزیکبووەتەوە لە قایلبوون بە ئۆفەرەکان.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنوسی ئیتاڵی و شارەزای بواری گواستنەوەکان بە سەرچاوەکانی ڕاگەیاندووە، لە ئێستادا یانەی چێڵسی ئینگلیزی دانوستاندنی لەگەڵ ئیدارەی ئیشبیلیە سەبارەت بە گواستنەوەی جول کوندی دەستپێکردووە.

سەرەڕای ئەوەی بەرگریکارە فەرەنسییەکە داواکراوی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپییە، بەڵام بەڕێوەبەرانی بلوز دەیانەوێت بەهەر نرخ و شێوازێک بێت بۆندی لەگەڵدا واژووبکەن، لەبەرئەوەشە پێشەنگییان لە یانەکانی دیکە وەرگرتووە.

سەرەتا بەڕێوەبەرانی بلوز بڕێکی دیاریکراویان بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە ڕەش ئەسمەرەکە پێشکەشکردووە، بەڵام بەڕێوەبەرانی ئیشبیلیە بەهۆی نەتواناییان لە کڕینی بەرگریکارێکی جێگرەوە ئۆفەرەکەیان ڕەتکردووەتەوە.

ڕۆماندۆ ڕایگەیاندووە، چێڵسی ئامادەیی دەربڕیوە کورت زومای بەرگریکار تێکەڵ بە گفتوگۆکان بکات و بەشێوازی ئاڵوگۆڕ و بڕێک پارە بەرامبەر بە کوندی پێشکەشبکات، ئەوەش بەلای ئیدارەی یانە ئیسپانییەکەوە پەسەند بووە.

کوندی تاوەکو 2026 بۆندی لەگەڵ یانەی ئیشبیلیە واژووکردووە، وەرزی ڕابردوو یەکێکبوو لە باشترین بەرگریکارەکانی خولی ئیسپانیا و لەلایەن یانەکانی بەرشلۆنە، ڕیاڵ مەدرید، سیتی، مان یونایتد و پاریس سان جێرمانەوە بۆندی پێشکەشکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن سالزبۆرگی ڕاماڵی و لیڤه‌رپوڵ به‌ کۆی ئه‌نجام گه‌یشته‌ چاره‌کی کۆتایی

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی بایرن میونشن و لیڤه‌رپوڵ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی له‌ ئه‌تله‌تی برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵ پێیه‌کی خسته‌ چوارگۆشه‌ی زێڕینه‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ و مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
Total
0
Share