پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ماددەی هۆشبەری راگەیاند، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و چەکێکدا.

بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە ئیبراهیم ئەحمەد دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، ئەوەش دوای کۆکردنەوەی زانیاریی و بەدواداچوون سەبارەت بە تۆمەتبارەکان.

ئەو دوو کەسەی دەستگیرکراون، ناویان م،ع،م لەدایكبووی 1997 و ك،م،م لەدایكبوی 1993  بووە و لە کاتی دەستگیرکردنیاندا  دەستگیراوە بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و چەکێکی جۆری دەمانچەدا.

تۆمەتبارەکان بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: سبەینێ بەفر دەبارێت

بابەتی دواتر

كەركوك.. بەشێك لەو زەوییانەی دراون بە كارمەندانی پۆلیس زیادەڕۆییان لەسەر كراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share