بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دەرگای هاوپەیمانییەتی بۆ پارتە سیاسییەکان دەکرێتەوە

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بڵاویکردەوە، ئاگاداری هەموو ئەو پارتە سیاسییانە دەکەنەوە کە دەیانەوێت هاوپەیمانیەتی  دروست بکەن، لە رۆژی 5ی ئازار بۆ 14ی ئازار دەرگای تۆمارکردنی هاوپەیمانییەتی کراوە دەبێت.

کۆمسیۆنی باڵای سەربخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راشیگەیاندووە، رۆژی 14ی ئازار لەگەڵ کۆتاییهاتنی دەوام، کاتەکە کۆتایی دێت و درێژناکرێتەوە.

کۆمسیۆن داوا لەو لایەنە سیاسییانە دەکات کە دەیانەوێت هاوپەیمانیی دروست بکەن ناوى هاوپەیمانیەتییەکەیان تۆماربکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ 3ی 3 سەرۆکایەتی هەرێم رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی لە 10ی 6ی 2024دا دیاریکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە عەبدولواحید: داوامکرد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا خەرجبکرێت

وەزیری ژینگەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرکردە دیارەکانی عێراق کۆبووەتەوە. سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکانی…
Total
0
Share