سلێمانی.. فێستیڤاڵی گوڵ و نەمام لە پاركی ئازادی كرایەوە

ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێكدا لە شاری سلێمانی فێستیڤاڵی گوڵ و نەمام لە پاركی ئازادی كرایەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی، جێگری پارێزگار، قائیمقامی سلێمانی و سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی فێستیڤاڵی (گوڵ و نەمام) لە پاركی ئازادی كرایەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ساڵانە بەڕێوەبەرایەتیی باخچەكانی سلێمانی سەر بە سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی فێستیڤاڵی ساڵانە ئەنجامدەدات و مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم جۆرە فێستیڤاڵانە هاندانی هاوڵاتییانە لە پاراستنی ژینگە و ناساندنی زۆربەی نەمام و گوڵ و جۆرەكانی دارودرەخت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، فێستیڤاڵی ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشوو چەند ئامێرێكی كشتوكاڵی نمایشكرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: لە سێ چالاکی جیاوازدا سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سێ بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران، کە ویستوویانە لە رێگەی پۆستەوە ماددەی هۆشبەر بنێرن…
Total
0
Share